شارپرێس:
نوری مالیکی رایگەیاند، قسه‌كردن
له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی ته‌نها ده‌نگۆیه، دەشڵێت، حه‌شدی
شه‌عبی به‌شێكن له سیسته‌می ئه‌منی عێراق و به یاسا دامه‌زراون.
نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لەلێدوانێكدا ئاماژەی
بەوەکرد،" ێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی دامه‌زراوه‌یه‌كی فه‌رمین كه به یاسا
دامه‌زراون و په‌رله‌مان ده‌نگی له‌سه‌ر داوه، هه‌ر قسه‌یه‌ك سه‌باره‌ت به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه
یان یه‌كگرتنه‌وه به تایبه‌تی له چوارچێوه‌ی ده‌ستور و یاسا و به بڕیارێكی ده‌وڵه‌ت
ئه‌نجامده‌درێت، نه‌ك له ڕێگه‌ی ده‌نگۆوه ".
ئەوەشیخستەڕوو،" هێزەکانی حەشدی شەعبی ڕۆڵی یه‌كلاكه‌ره‌وەیان
هەبوە له ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی تیرۆر ".
وتیشی،" هه‌ر په‌ره‌سه‌ندنێكی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی ده‌بێت
بیپارێزێت له لاوازی و پاڵپشتی له ئاماده‌یی شه‌ڕكردنه‌كه‌ی ".