شارپرێس:
ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ
ئاشکرایکرد، هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی بەسەرۆکایەتی ئەمریکا بە تەواوی لە بنکەی تەنەف لە سێگۆشەی
سنوری نێوان سوریا و عێراق و ئوردن کشانەتەوە و بەرەو خاکی ئوردن بەڕێکەوتون.
ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ لەزاری سەرچاوەیەکییەوە بڵاویکردەوە، بنکەکە ڕادەستی وەزارەتی بەرگری
حکومەتی کاتیی سوریا کراوە و فیرقەی 54 لەناو بنکەکە و دەوروبەری جێگیرکراون.
هۆکارەکانی ئەم کشانەوەیە تا ئێستا بە نادیاری ماونەتەوە
و ڕون نییە کە ئایا ئەمە تەنیا دوبارە بڵاوەپێکردنەوەی هێزەکانە، یان کشانەوەیەکی یەکجارییە،
ئەمەش پرسیاری زۆری لەسەر ئاسایشی ناوچەکە دروست کردووە.
بنکەی سەربازیی تەنەف کە ناوچەیەکی داخراوی سەربازیی بوو،
بە تیرەی 55 کیلۆمەتر، ساڵانێکی زۆر وەک خاڵێکی سەرەکی بۆ چاودێریکردنی جوڵە سەربازییەکان
و ڕێگری لە هێزەکانی ڕژێمی سوریا و میلیشیاکان بەکاردەهات.