شارپرێس:
دڵ یەکێکە لە گرنگترین ئەندامەکان کە بێ وەستان
کار دەکات، بەڵام زۆرجار نیشانە سەرەتاییەکانی لاوازبوونی فەرامۆش دەکرێن.
دکتۆر
سوکریتی بەهالا، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی دڵ لە نەخۆشخانەی ئەکاش لە هیندستان، ئاماژە
بە 7 نیشانەی سەرەکیی دەکات کە نابێت وەک ئاماژەی ئاسایی سەیر بکرێن:
تەنگەنەفەسی: هەستکردن بە
گرانی هەناسەدان لەکاتی ڕۆیشتن یان سەرکەوتن بە پەیژەدا، کە نیشانەی کۆبوونەوەی شلە
لە سییەکاندا.
ماندوێتیی بەردەوام: هەستکردن بە
بێهێزیی تەنانەت دوای پشوودانیش، چونکە دڵ ناتوانێت خوێنی پێویست بۆ ماسولکەکان بنێرێت.
ئاوسانی پەلەکان: کۆبوونەوەی
شلە لە قاچ و پاژنەی پێیەکاندا بەهۆی خاوبوونەوەی سووڕی خوێن.
ناڕێکی لێدانی
دڵ: خێرا لێدان یان دڵەکوتێ وەک هەوڵێکی دڵ بۆ قەرەبووکردنەوەی
لاوازییەکەی.
ئازاری سنگ: هەستکردن بە
پەستان یان قورسی لە سنگدا، بەتایبەت لەکاتی کارکردن یان فشاری دەروونی.
گێژخواردن: نیشانەیەک بۆ
کەمبوونی گەیشتنی خوێن بۆ مێشک کە ڕەنگە ببێتە هۆی بووراندنەوە.
کەمبوونەوەی
توانای جەستەیی: ئەنجامدانی کارە ناوماڵییە ئاساییەکان کە پێشتر
ئاسان بوون، ئێستا دەبنە مایەی ماندوێتییەکی زۆر.
ناسینەوەی ئەم نیشانانە لە کاتی خۆیدا نەک هەر
ڕێگری لە ئاڵۆزییەکان و لێکەوتە تەندروستییە مەترسیدارەکان دەکات، بەڵکو دەبێتە هۆی
ڕزگارکردنی ژیانی مرۆڤ.