زانکۆیەکی روسی: لەجیهاندا لەهەر 6 کەس، یەکێکیان نەزۆکە

تەندروستی

13 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 74 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

زانایانی زانکۆی "سیتشینۆڤ"ی ڕووسی ڕایانگەیاندووە کە لە هەر 6 کەس لە جیهاندا یەکێکیان تووشی نەزۆکی بووە، کە دەکاتە 17.6%ی دانیشتووان.

 
 دکتۆر دمیتری کۆرۆلیۆڤ، پسپۆڕی میزەڕۆ و نەزۆکی، بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی تەندروستیی کۆئەندامی زاوزێ ئاماژەی بەوە کردووە کە پیاوان بەرپرسیارن لە 50%ی حاڵەتەکانی نەزۆکی.

بە وتەی ئەم پزیشکە، هۆکارە سەرەکییەکانی نەزۆکیی لای پیاوان بریتین لە شێواویی جینی، دەوالی گون، قەڵەوی، و نەخۆشییەکانی وەک شەکرە و بەرزەپەستانی خوێن.

کۆرۆلیۆڤ ئامۆژگاریی پیاوانی سەروو تەمەن 40 ساڵ دەکات کە پشکنین بۆ ئاستی هۆرمۆنی تێستۆستیرۆن، غودە، شەکرەی کۆکراوە و نیشانەی وەرەمەکان بکەن، چونکە ئەم هۆکارانە کاریگەری ڕاستەوخۆیان لەسەر توانای سێکسیی و زاوزێ هەیە.

هەروەها جەختی لە گرنگی پشکنینی پڕۆستات کردۆتەوە بۆ دەستنیشانکردنی پێشوەختەی شێرپەنجە یان گەورەبوونی پڕۆستات.

ئەم زانیارییانە زەنگێکی مەترسین بۆ گرنگیدانی زیاتر بە تەندروستیی پیاوان لە پێناو پاراستنی توانای وەچەخستنەوە لە کۆمەڵگەدا.

بەپەلە