سەرەڕای سودەکانیان، ئەم خۆراکانە لەسەر گەدەی بەتاڵ مەخۆن

تەندروستی

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1346 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

لەگەڵ هەبونی سودە تەندروستییەکانیان، ڕاما تەبەرە پسپۆڕی خۆراکی سوری، لەچاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ماڵپەڕی CNN بەعەرەبی، ڕێنمایی دەدات کە بەیانیان‌و پارشێوان بەگەدەی خاڵی میوە نەخورێت، هەمان شت بۆ هەویرکاریی‌و شیرینییەکانیش ڕاستە.


بۆ نمونە، خورما دەبێتە هۆی بەرزبونەوەیەکی خێرای شەکر لەخوێندا‌و بەدوایدا دابەزینێکی لەناکاوی دێت، ئەمەش دەبێتە هۆی هەستکردن بەماندوێتی‌و بێهێزیی لەماوەی ڕۆژەکەدا.
سێویش دەکرێت هەمان کاریگەریی هەبێت کاتێک بەگەدەی خاڵی دەخورێت، سەرەڕای ئەوەی ڕیشاڵی تواوەی تێدایە کە مژینی شەکر خاودەکاتەوە.

بۆیە باشتروایە ئەمجۆرە خۆراکانە لەگەڵ سەرچاوەیەکی پرۆتین یان چەورییە تەندروستەکاندا بخورێن، وەک چەرەسات، بۆ ئەوەی بەیانیان وزەیەکی هاوسەنگ بۆ جەستە دابینبکرێت.

بەپەلە