داوی جاڵجاڵۆکە تەنیا ڕیشاڵێکی سروشتی نییە،
بەڵکوو بەپێی توێژینەوەیەکی نوێ کە لە گۆڤاری Scitech Daily و PNAS بڵاوکراوەتەوە،
ئەم داوانە بەهۆی کارلێکی کیمیایی پرۆتینەکانەوە هێزیان لە پۆڵا زیاترە و لە کێڤلار
نەرمترن.
ئەم
دۆزینەوە زانستییە کە ئەنجامی هاوکاریی نێوان کۆلێژی کینگز لە لەندەن و زانکۆی سان
دیێگۆیە، دەریخستووە کە ترشە ئەمینییەکانی وەک ئارجینین و تیرۆسین وەک جۆرە
"بەستەرێکی لکێنەر" کار دەکەن بۆ ڕێکخستنی پرۆتینەکان و گۆڕینیان لە شلەیەکی
ناو ڕژێنەکانەوە بۆ ڕیشاڵێکی یەکجار بەهێز.
ئەم تێگەیشتنە قووڵە لەسەر ئاستی گەردیلەیی
تەنیا بۆ پیشەسازی نییە، بەڵکوو دەروازەیەکی نوێیە بۆ تێگەیشتن لە نەخۆشییە دەمارەییەکانی
وەک ئەلزەهایمەر، چونکە ڕەفتاری خۆڕێکخستنی پرۆتینەکانی حەریر هاوشێوەی ئەو پڕۆسە
گەردیلەییانەیە کە لە کاتی گواستنەوەی نیشانە دەمارەییەکان و هۆرمۆنەکاندا ڕوودەدەن.
پرۆفیسۆر
کریس لۆرینز ئاماژە بەوە دەکات کە سروشت مۆدێلێکی بێوێنەی پێشکەش کردووین کە دەکرێت
لە داهاتوودا بۆ دروستکردنی پارچەکانی فڕۆکە، جلی پارێزەری سووک، چاندنی پزیشکیی تێکشکێنەر
و تەنانەت ڕۆبۆتە نەرمەکان سوودی لێ وەربگیرێت.
ئەم توێژینەوەیە دەیسەلمێنێت کە نهێنییە
پشکنراوەکانی ناو داوی جاڵجاڵۆکە دەتوانن شۆڕشێک لە زانستی ماددەکان و پزیشکیدا بەرپا
بکەن و ڕێگەیەک بن بۆ دۆزینەوەی چارەسەری نوێ بۆ نەخۆشییە دەمارەییەکان کە جیهانیان
سەرقاڵ کردووە.
ئاکۆ
عەبدوڵڵا ئاڵی
