شارپرێس:
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لەهەژماری فەرمیی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتیی تروس سۆشیال، ئەو دەنگۆیانەی ڕەتکردەوە کە باس لەدژایەتیی ژهنراڵ دانیال کێین بۆ شەڕی ئێران دەکەن، جهختیكردهوه، "ئەو هەواڵانە 100٪ هەڵەنو ناڕاستن".
ترەمپ ڕەخنەی توندی لەمیدیاکان گرتو ئەو هەواڵانەی بەهەواڵی ناڕاست وەسفکردو وتى، "ژهنراڵ کێین، هاوشێوەی هەموان، نایەوێت شەڕ ببینێت، بەڵام ئەگەر بڕیارێکی سەربازیی دژی ئێران بدرێت، ئەو پێیوایە شەڕەکە بەئاسانی بهبردنهوهى ئهمریكا كۆتایی دێت".
سەرۆکی ئەمریکا جەختی لەشارەزایی ژهنراڵ کێین کردوهتهوهو نوسیویهتى، "ناوبراو ئێران زۆرباش دەناسم، چونکە بەرپرسی ئۆپەراسیۆنی مێدنایت هامەر بوو کە بەرنامەی ئەتۆمیی ئێرانمان کردە ئامانج".
ترەمپ وەسفی کێینی کردوە بەوەی، "شەڕکەرێکی مەزنەو نوێنەرایەتیی بەهێزترین سوپای جیهان دەکات، ژهنراڵەکەمان باسی لەئەنجامنەدانی هێرش بۆسەر ئێران یان ئەنجامدانی هێرشی سنورداری ساختە نەکردوە، بەڵکو ئەو تەنها یەک شت دەزانێت، ئەویش بردنەوەیەو ئەگەر فەرمانی پێبدرێت، لەڕیزی پێشەوەی هێرشەکان دەبێت".
لەکۆتایی پەیامەکەیدا، ترەمپ جەختیکردوهتهوه، "ئەو خۆی بڕیاردەری سەرەکییەو من پێم باشترە ڕێککەوتنێک هەبێت، بەڵام ئەگەر ڕێکنەکەوین، ئەوا ڕۆژێکی زۆرناخۆش دەبێت بۆ ئێران، هاوسۆزیی خۆیشم بۆ گەلی ئێران نیشاندهدهم، گەلی ئێران خەڵکێکی زۆرباشو نایابن، بەداخەوە نەدەبوو شتێکی لەو شێوەیەیان بەسەردابێت، بەڵام ئەم دۆخە بەهۆی بڕیارە هەڵەکانەوە دروستبوە".
