ناوەڕۆكی كۆبونەوەی مالیكی و تۆم باراك بڵاوكرایەوە

عیراق

7 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 5573 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەمرۆ، نوری مالیكی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، لەگەڵ نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ سوریا كۆبووەوە،  نوسینگەی مالیكی ناوەڕۆكی كۆبونەوەی ئاشكراكردوەو دەڵێت،" پشتیوانیکردنی پڕۆسەی دیموکراسی و پاراستنی سەروەریی وڵات تاوتوێكراوە".


نوسینگەی مالیکی لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەدا، لەدیدارەکەدا پەرەسەندنەکانی دۆخی سیاسی لەعێراق و شایستە نیشتمانییەکانی داهاتوو تاوتوێ کران.

سەرۆکی دەوڵەتی یاسا جەختی لەگرنگیی پشتیوانیکردنی ڕەوتی دیموکراسی و پتەوکردنی سەقامگیریی سیاسی کردەوە، هاوکات دوپاتی کردەوە لەسەر پێویستیی رێزگرتن لەسەروەریی عێراق و بژاردەکانی گەلەکەی.

هەر لەدیدارەکەدا جەخت کرایەوە لەسەر بەردەوامیی پەیوەندی و هەماهەنگیی نێوان هەردولا لەو دۆسیانەی کە جێی بایەخی هاوبەشن.

لەبەرانبەردا، تۆم باراك ئاماژەی بەگرنگیی ئەو ڕۆڵە کرد کە عێراق دەیگێڕێت لەرێڕەوی چارەکردنی کێشەکانی ناوچەکە، لەگەڵ کەمکردنەوەی توندیی ململانێکان، پشتیوانیکردنی دیالۆگ و بەرەنگاربونەوەی تیرۆر.