شارپرێس:
بەبڕیاری مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لیژنەیەک لەلایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ پشتیوانی و سەلامەتی بەرهەمی ناوخۆیی مریشک پێکهێنرا.
هاوكات، بڕیار دراوە، حکومەتی هەرێمی کوردستان پاڵپشتیی تەواو لەبەروبوم و بەرهەمی ناوخۆیی بكات.
ئەمە لەكاتێكدایە، ماوەی چەند ڕۆژێكە بەهۆی بەكارهێنانی حەبێكەوە لەژمارەیەك لەكێڵگە پەلەوەرییەكانی هەرێم، مەترسی لەسەر خواردنی گۆشتی مریشكی زیندوو دروست كردوە.