شارپرێس:
لەگۆڕانکارییەکی دراماتیکیدا لەپەیوەندییەکانی نێوان ئەمریکاو هێزە سیاسییەکانی عێراق، پەیامە توندەکانی تۆم باراک نێردەی ئەمریکا بۆ نوری مالیکی کاندیدی چوارچێوەی هەماهەنگی، ئاماژەی قۆناغێکی نوێی ململانێ‌و فشارە نێودەوڵەتییەکان دەکەن، سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار له‌چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگیه‌وه زانیاریى زیاتر له‌وباره‌یه‌وه بۆ شارپرێس ده‌خاته‌ڕوو.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى به‌شارپرێسى داوه، لەکۆبونەوەیهكدا كه له‌به‌غدا له‌نێوان تۆما باراك نوێنه‌رى ترهمپو نورى مالیكى كاندیدى پۆستى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق به‌ڕێوه‌چوو، باراك بەزمانێکی دیپلۆماسی، بەڵام توند، دەستیپێکردوه، کاتێک ئاماژەی بەمێژوی کارکردنی پێشوی ئەمریکا لەگەڵ مالیکی کردوه‌و ڕایگەیاند، "ئێمە ئەزمونی کارکردنمان لەگەڵت هەیەو دەزانین لەڕابردودا چەندە حازم بویت لەچەسپاندنی یاسا‌و بەڕێوەبردنی دەوڵەتدا"، بەڵام ئەم ستایشە تەنها سەرەتایەک بوو بۆ زنجیرەیەک هۆشداریی بێپێشینە.
وه‌كو سه‌رچاوه‌كه وتى، "نێردەی ئەمریکا بەڕاشکاوی بەمالیکی ڕاگەیاندوە، واشنتۆن لەم چەند ساڵەی دواییدا گۆڕانکاریی نەرێنی لەهەڵوێستەکانیدا دەبینێت، باراک ئاماژەی بەوەکردوە، نزیکبونەوەی ڕونی مالیکی لەکۆماری ئیسلامی ئێران‌و گروپە چەکدارەکان جێگەی نیگەرانییە، هه‌روه‌ها هەڵوێستەکانی مالیکی بۆ ڕەتکردنەوەی هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی، وەک ئاماژەیەکی مەترسیدار لای ئەمریکا لێکدەدرێتەوە".
هه‌روه‌ك سه‌رچاوه‌كه‌ى چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى ئه‌وه‌شى وت، "لەپەیامێکی بڕیارلێدراودا، لایەنی ئەمریکی جەختیکردوەتەوە، نەخشەی سیاسیی داهاتوی عێراق شوێنی گروپە چەکدارەکانی تێدا نابێتەوە، باراک جهختیكردوهتهوه، گروپە چەکدارەکان نابنە بەشێک لەحکومەتی داهاتوو و ناتوانن لەناو پەرلەماندا بەردەوامبن"، ئەمەش وەک هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆ بۆ سەر ئەو هێزانە دەبینرێت کە مالیکی پشتگیری‌یان لێدەکات".
سه‌باره‌ت به‌كۆتا په‌یامى باراك، سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت، "لەکۆتایی پەیامەکەیدا، ئەمریکا بەئاشکرا داوای گۆڕینی کەسایەتی کاندیدی سەرۆک وەزیران دەکات، واشنتۆن دەیەوێت کەسایەتییەک بێتە پێشەوە کە لەئاستی نێودەوڵەتیدا جێگەی لێکتێگەیشتن بێت‌و هاوکارییو هەماهەنگی نێودەوڵەتی بزانێت‌و لەئەمریکاو بەرژەوەندییەکانی ڕۆژئاواوە نزیک بێت".
ئەم پەیامانەی تۆم باراک، نوری مالیکی دەخەنە بەردەم دوو بژاردەی سەخت، یان پاشەکشە لەپشتگیریکردنی گروپە چەکدارەکان‌و دورکەوتنەوە لەئێران، یان کشانەوەی لەکاندیدبون بۆ ئەوەی ڕێگە بۆ کەسایەتییەک خۆشبکات کە واشنتۆن متمانەی پێیەتی، پرسیارە گەورەکەش ئەوەیە، ئایا مالیکی‌و چوارچێوەی هەماهەنگی، تەسلیمی ئەم فشارانە دەبن، یان قۆناغێکی نوێی گرژییەکانی نێوان بەغداو واشنتۆن دەستپێدەکات؟
