شارپرێس:
لەپەیامێكی بەپەلەدا، ئێران داوا لەهاوڵاتیانی دەكات، بەپەلە دوربكەونەوە لە بنكە سەربازییەكانی ئەمریكا بەتایبەت لەوڵاتانی لوبنان و عێراق و عەمان.
لەپەیامەكەیدا دەشڵێت، ئەگەر نەتوانرا بڕۆن، بەتەواوی دور بکەوەرەوە لەنزیکبونەوە لەبنکە سەربازییەکانی ئەمریکا، شوێنەکان، هۆتێلەکان، بەندەرەکان، یان ناوەندە بازرگانییەکانی پەیوەست بەئەمریکا و هەموو جوڵەی ناپێویست کەم بکەرەوە.
ئەمە لەكاتێكدایە، چەندین وڵات داوایان لەهاوڵاتیانیان كردوە كەئێران جێبهێڵن و هواكات چەندین گەشتی ئاسمانیش بۆ وڵاتەكە هەڵوەشێنراوەتەوە.