سوپای ئەمریكا كوژرانی 3 سەربازی وڵاتەكەی ڕاگەیاند

جیهان

4 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 115 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمریکا ئاشكرایكرد، بەهۆی هێرشەکانی ئێرانەوە تاوەکو ئێستا 3 سەربازیان کوژراون.


سوپای ئەمریكا ئەوەشی ڕاگەیاندوە، كەلەم ودو ڕۆژەدا لەناوچە جیاوازەكان  5 سەربازی دیکەیان بەسەختی بریندار بون. 
 
هاوكات، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، لەئۆپەراسیۆنەکانیاندا بۆ سەر ئێران، 48 سەرکردەی ئەو وڵاتەیان کوشتوە. 
 
ئەمە لەكاتێكدایە، بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە ئەمریکاو ئیسرائیل هێرشێکی فراوان و هاوبەشیان بۆ سەر ئێران دەستپێکردوەو چەندین بەرپرسی باڵای ئەو وڵاتە کوژراون، لەنلویشیاندا عەلی خامنەیی، ڕێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران.