شارپرێس:
میدیای فەرمی ئێران ڕایگەیاند، هێرش کراوەتە سەر باڵەخانەی ئاژانسی فەرمی دەنگ و ڕەنگی کۆماری ئیسلامی و دەڵێت،" ئێمە لەگەڵ دوای هێرشەكانیش بەردەوامین".
تەلەفیزیۆنی فەرمی ئێران ڕایگەیاند، ئەمشەو چەند بەشێکی رێکخراوی دەنگ و ڕەنگی ئێران، لەلایەن ئیسرائیل و ئەمریکاوە کرایە ئامانج.
تەلەفزیۆنی فەرمی ئێران دەڵێت، "تیمە تەکنیکییەکانیان سەرقاڵی هەڵسەنگاندنی زیانەکانن".
میدیای فەرمی ئێران ئاماژە بەوەش دەکات، وەشانی سەرجەم کەناڵەکانی سەر بەدەنگ و ڕەنگی ئێران بەشێوەیەکی ئاسایی بەردەوامە.