شارپرێس:
فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئێران خەڵکی سڤیلی کردوەتە ئامانج و هێرشیان کردوەتە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و ژمارەیەک فڕۆکەخانەی دیکە لە دوبەی و بەحرەین و کوێت.
فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) لەڕاگەیەندراوێكدا ڕایگەیاند،" لەدوێنێوە ئێران هێرشی کردوەتەوە سەر ئەم شوێنانە، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی دوبەی، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی کوێت، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی زاید لەدوبەی، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، ئۆتێلی فەیرمۆنت پاڵم لە دوبەی، ئۆتێلی بورج ئەلعەرەب لە دوبەی، ئۆتێلی کراونی پلاز لە بەحرەین، بەندەری دوبەی، پاڵاوگەی نەوتی حەیفا، ناوچە نیشتەجێبوونەکان لە بێت شەمس، ئیسرائیل، ناوچە نیشتەجێبوونەکان لە تەلئەبیب، ئیسرائیل، ناوچەی نیشتەجێبوونی، تاوەرەکانی ئێرە ڤیوز (Era Views)، بەحرەین، ناوچە نیشتەجێبوونەکان لە قەتەر.
هەروەها ئەمشەو، ژمارەیەک درۆن لەلایەن سیستەمی دژە موشەکی کە ئاراستەی کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر و فڕۆکەخانەی نێودەڵەتیی هەولێر تێکشبراون.