بارەگایەکی هێزەکانی پێشمەرگە تۆپباران کرا

کوردستان

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 13937 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لەسنوری هەولێر بارەگایەکی هێزەکانی پێشمەرگە تۆپباران کرا، بەپێی زانیارییەکانیش هێرشەکە لەلایەن سوپای پاسدارانی ئێرانەوە ئەنجامدراوەو هیچ زیانێکی گیانی نەبوە.


کامەران عوسمان، ئەندامی تیمی کوردستان ـ عێراقی ڕێکخراوی سی پی تی ئەمریکی رایدەگەیەنێت،" لە کاتژمێر ٩:٤٥ خولەکی ئێوارەی ئەمڕۆدا، موشەکێکی سوپای پاسدارانی ئێران بەر بارەگای فیرقەی (١١)ی فەرماندەیی دەڤەری (١)ی وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ناحیەی دێگەڵە لە پارێزگای هەولێر کەوت ".

ئەوەشیخستەڕوو، هێرشەکە هیچ قوربانییەکی لێنەکەوتۆتەوە و تەنیا زیان بەر بارەگاکە کەوتووە.