شارپرێس:
ئەمیندارییەتی گشتیی ئەنجومەنی هاریکاریی وڵاتانی کەنداو، رایگەیاند، کۆبونەوەیەکی بەپەلە و ڕاستەوخۆ بۆ وڵاتانی ئەندام رێکدەخرێت و ئاشكراشیكرد، مەبەست لەکۆبونەوەکە تاوتوێکردنی دوایین پەرەسەندنەکانی ناوچەکە، گرژییەکانی نێوان ئێران و ئیسرائیل و کاریگەرییە چاوەروانکراوەکانیانە لەسەر ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی.
ئەمیندارییەتی گشتیی ئەنجومەنی هاریکاریی وڵاتانی کەنداو، رایگەیاند، کۆبونەوەیەکی بەپەلە و ڕاستەوخۆ بۆ وڵاتانی ئەندام رێکدەخرێت، لەمبارەیەوە، مەنسور فەقیری، ئەندامی ئەنجومەنی کارسازانی عێراقی، ڕایگەیاندوە،"چاوەروان دەکرێت لەکۆبونەوەکەدا باس لەهەنگاوەکانی هەماهەنگیی کەنداو بکرێت بۆ ڕوبەڕوبونەوەی هەر لێکەوتەیەکی ئەمنی، لەگەڵ تاوتوێکردنی میکانیزمەکانی بەهێزکردنی هاوکارییە بەرگری و سیاسییەکان بۆ بەڕەنگاربونەوەی هەڕەشە هاوبەشەکان."
ئەمە لەكاتێكدایە، ئەمریكاو ئیسرائی هێرشی پێشوەختەیان بۆ سەر ئێران دەستپێكردو بەكوشتنی خامنەیش تادێت هێرشەكان فراوانتر دەبن.