شارپرێس:
مستەفا بەرغروسی، ئەمینداری گشتیی دەسپێشخەریی نیشتمانیی فەلەستین، لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی "تەسنیم"ی ئێرانی هۆشداریداوە کە ئەگەر ئیسرائیل لە شەری ئێران سەرکەوتوو بێت، دەست دەکات بە پارچەپارچەکردنی تەواوی وڵاتانی ناوچەکە.
بەرغوسی جەختی کردۆتەوە کە ئامانجی ستراتیژیی ئیسرائیل و ئەمریکا تەنیا ئێران و فەلەستین نییە، بەڵکو تێکشکاندنی هەر هێزێکە کە ڕووبەڕووی پلانە ئیمپریالیستییەکانیان بێتەوە. بەوتەی ئەو، ئەگەر ئیسرائیل لە شەری ئێران سەرکەوتوو بێت، دەست دەکات بە پارچەپارچەکردنی تەواوی وڵاتانی ناوچەکە.
بەرغووسی ئاماژەی بەوە کردووە کە ئیسرائیل دەیەوێت نەخشەی ناوچەکە لەژێر ناوی "ئیسرائیلی گەورە" بگۆڕێت، کە بەشێکی زۆری وڵاتانی میسر، سووریا، عێراق، لوبنان، ئوردن و تەنانەت عەرەبستانی سعوودییش دەگرێتەوە.
پێشیوایە کە ئیسرائیل لە ڕێگەی تیرۆر و بۆردوومانی ئاسمانییەوە ناتوانێت سەرکەوتنی سیاسی بەدەستبهێنێت، چونکە هیچ جەنگێک لە مێژوودا تەنیا بە فڕۆکە کۆتایی نەهاتووە و خۆڕاگریی گەلان بڕیاردەرە.