شارپرێس:
سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قایمقامیەتی سلێمانی ئاشكرایكرد، بڕی پێوستی غازی ماڵان لەبەردەستدایەو قەیران دروست نابێت و دەشڵێت، ڕێكاری پێویست بەرامبەر هەر كەس دەگرینەبەر كە نرخی غازی ماڵان گرانبكات.
هیوا ساڵح سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی به‌شارپرێسی ڕاگه‌یاند، غازی ماڵان كه له‌ڕێگه‌ی بریكاره‌كانه‌وه ده‌گاته ده‌ستی هاوڵاتیان و اەبارەی نرخەكەشیەوە وتی،" گران نه‌بوه".
سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قایمقامیەت جەختیشی كردەوە، هه‌ركه‌سێك نرخی غازی ماڵان گران بكات، ئیجرائاتی زۆر توندی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت".
سه‌باره‌ت به‌وه‌ش كه باسده‌كرێت گوایه، بوتڵێک غازی ماڵان نرخەكەی گەیشتوه 15 هەزار دینار لەبەنزینخانەکانی سلێمانی، هیوا ساڵح وتی، "ئێمه به‌ڕاستی زیاتر باسی ئه‌و غازه ده‌كه‌ین كه له‌ڕێگه‌ی كارگه‌كانه‌وه ده‌درێته بریكاره‌كان، ئه‌وان گران نه‌بون‌و گرانیش نابن".
بۆ به‌نزینخانه‌كانیش، ئه‌وان له‌بازاڕی ئازاد كارده‌كه‌ن، هه‌رچه‌ند نه‌مان بیستوه گه‌یشتبێته ئه‌و بڕه پاره‌یه، به‌ڵام به‌دواداچون ده‌كه‌ین‌و گرانفرۆشی له‌هیچ كه‌س‌و خاوه‌نكارێك قبوڵناكه‌ین".
سه‌باره‌ت به‌كه‌مبونه‌وه‌ی بڕی غازی پێویستی ماڵان، سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی له‌ڕێگه‌ی شارپرێسه‌وه جه‌ختیكرده‌وه، بڕی پێویستی غازی ماڵان له‌به‌رده‌سته‌و هیچ كه‌مبونه‌وه‌یه‌ك ڕوینه‌داوه، دڵنیاییش ده‌ده‌ین گرانبونی غاز قبوڵناكه‌ین‌و هه‌ركه‌سیش له‌هه‌ر شوێنێك زانیاریی له‌سه‌ر گرانفرۆشی هه‌یه، هه‌رچی زوه په‌یوه‌ندیمان پێوه‌بكات.
ئەمە لەكاتێكدایە، هەر لەدوای جەنگی ئەمریكاو ئیسرائیل بەرامبەر ئێران و بەئامانجگرتنی هەولێر، دانەغاز كەمبونەوەی غازی بەرهەمهاتوی ڕاگەیاندو بەهۆشیەوە كاتژمێرەكانی كارەبا لەهەرێم زۆر كەمبوەتەوە.
