شارپرێس:
سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی کۆماری فەرەنسا ئەنجامدا.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لەڕاگەیەندراوێكدا دەڵێت، لەپەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، لەبارەی دۆخی ناوچەکەو لێکەوتەکانی شەڕ بیروڕایان گۆڕییهوه.
هەردولا نیگەرانیی قووڵی خۆیان بەرامبەر بەمەترسییەکانی پەرەسەندنی گرژییەکان دەربڕی و هاوڕا بوون لەسەر پێویستیی چڕکردنەوەی هەوڵە نێودەوڵەتییەکان بۆ ڕێگری لە فراوانبونی زیاتری بازنەی ململانێکان، بەشێوەیەک کە ئاشتی و ئاسایش بۆ گەلانی ناوچەکە بگەڕێتەوە."
لە ەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکەدا، پهیوهندییهكانی فەرەنسا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان و بەردەوامیی هاوکارییەکان تاوتوێ کران. هەردوولا داکۆکییان لە پتەوکردنی ئەو پەیوەندییە دۆستانەیەی نێوانیان کردەوە کە مێژویەکی درێژی لە هاوکاری و هەماهەنگی لە بوارە جیاوازەکاندا هەیە.