ڕاگه‌یه‌نراوێكى به‌په‌له‌ له‌ده‌زگاى ئاسایشه‌وه‌

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 3222 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

دەزگای ئاسایشی هەرێم ڕاگه‌یه‌نراوێكى به‌په‌له‌ى بڵاوكرده‌وه‌و ڕونكردنه‌وه‌ له‌باره‌ى هێرشه‌كانى ئه‌مشه‌وى سه‌ر شارى سلێمانى ده‌دات، ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "ئه‌مشه‌و دوجار لەسەر یەک بەچوار درۆن بارەگای هێزەکانی (70)و هەروەها بەدوو درۆنیش نزیک هەردوو بارەگای (UN)و نوسینگەی کونسوڵگەری تورکیا لەسلێمانی کراوەتە ئامانج".


ده‌زگاى ئاسایشى هه‌رێم له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ده‌ڵێت، "دواى هێرشه‌كان، دەستبەجێ تیمەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم گەیشتونه‌ته‌ شوێنی هەردوو  ڕووداوەکەو لێکۆڵینەوەکان دەستیپێکرد".

ئاشكراشیكردوه‌، "لەئەنجامدا دەرکەوت ئەمشەو بەچوار درۆن، بارەگای هێزەکانی (70)و هەروەها بەدوو درۆن نزیک بارەگای (UN)و نوسینگەی کونسوڵگەری تورکیا لەسلێمانی کراونەتە ئامانج‌و هێرشەکانیش هیچ زیانێکی مرۆیی نەبوە".

ده‌زگاى ئاسایشى هه‌رێم جه‌ختیكردوه‌ته‌وه‌، لێکۆڵێنەوە لەڕوداوەکە بەردەوامە.