شارپرێس:
پارێزگارى هه‌ولێر په‌یامێكى توند ئاراسته‌ى حكومه‌تى عێراق ده‌كات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "ئه‌گه‌ر ئه‌و گروپانه به‌شێكن له‌سیستمى به‌رگریى عێراق، ئه‌وا عێراق به‌رپرسیاره له‌و هێرشانه‌ى ده‌كرێنه‌سه‌ر هه‌رێمى كوردستان‌و پێویسته هه‌رچى زوه لێپرسینه‌وه جدى بكرێت چیتر عێراق بێده‌نگ نه‌بێت".
ئومێد خۆشناو پارێزگارى هه‌ولێر له‌په‌یامێكدا بۆ حكومه‌تى عێراق ڕایگه‌یاند، "په‌یامى ئێمه وه‌كو حكومه‌تى هه‌رێم ئه‌وه‌یه، ئه‌گه‌ر ئه‌و گروپه له‌یاسا ده‌رچوانه به‌شێكن له‌سیستمى به‌رگریى عێراق، ئه‌وه عێراق یاساشكێنى به‌رامبه‌ر هه‌رێمى كوردستان كردوه".
ده‌شڵێت، "كاتى ئه‌وه‌یه عێراق بێته‌ده‌نگ‌و به‌رپرسیارێتى خۆى هه‌ڵبگرێت‌و چیتر بێده‌نگ نه‌بێت، له‌به‌رئه‌وه‌ى ئه‌و گروپه میلیشیاییانه هه‌ڕه‌شه‌و مه‌ترسیى گه‌وره‌ن له‌سه‌ر هه‌رێمى كوردستان".
جه‌ختیشده‌كاته‌وه، "ئه‌و گروپه له‌یاسا ده‌رچوانه ده‌بێت لێپرسینه‌وه‌ى جدییان لێبكرێت چونكه گه‌وره‌ترین مه‌ترسین له‌سه‌ر مرۆڤایه‌تى به‌تایبه‌ت له‌هه‌رێمى كوردستان".
ئاشكراشیكرد، "لەھێرشەکانی ئەمشەوى سه‌ر هه‌ولێردا، شەھیدێك‌و سێ بریندارمان هه‌یه، یەکێک لەبریندارەکانیش دۆخی خراپەو دوانەکەی دیكه دۆخیان باشترە".
