شارپرێس:
لەکاتێکدا دانیشتوانی شاری سلێمانی لەژێر کاریگەری دەنگی تەقینەوەو هێرشە درۆنییەکانی چەند ڕۆژی ڕابردودا دەژین، دیمەنە بڵاوکراوەکان ئاماژەی مەترسیدار دەدەن، گرتە ڤیدیۆییەکانی هێرش بۆسەر ناوچەی (یو ئێن) لهنزیك هۆتێل تایتانیك، بونەتە جێی مشتومڕێکی گەرم، بەتایبەت کاتێک سەرچاوە میدیاییەکانی نزیک لەسوپای پاسدارانی ئێران بەشێوەیەکی فراوان بڵاویاندەکەنەوە، بەڵام تاران هێشتا بێدەنگی هەڵبژاردوە.
لەچەند کاتژمێری ڕابردودا، چەندین ڤیدیۆی ساتەوەختی هێرشەکان لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکرانەوە کە تێیدا بهشێك لهدرۆنهكان لهلایهن هێزهكانى پێشمهرگهوه دهخرێنه خوارهوه، بهڵام چهند درۆنێكیش ئامانجەکان دەپێکرێن، شێوازی بڵاوکردنەوەی ئەم دیمەنانە لەلایەن میدیاکانی سەر بەبەرەی "مقاوەمە"و سوپای پاسدارانى ئێرانهوه، وەک پەیامێکی ناڕاستەوخۆ دەبینرێت، ئەمە تەکتیکێکی ناسراوی تارانە؛ "ئەنجامدانی چالاکیو نیشاندانی هێز، بێئەوەی بەفەرمی بەرپرسیارێتیی یاساییو نێودەوڵەتییەکەی هەڵبگرێت".
هێرشەکەی سەر نەتەوەیەکگرتووەکان لەشارى سلێمانی، دۆخەکەی گەیاندە لوتکە، هەرچەندە سوپاى پاسداران پروپاگەندەی ئەوەیكردوه گوایه ئەو شوێنانە حەشارگەی هێزە ئەمریکییەکانن (وەک ئەوەی دەربارەی هۆتێل تایتانیک دەوترێت)، بەڵام تائێستا هیچ سهرچاوهیهك ئهو زانیارییانهى پشتڕاستنهكردوهتهوه.
ڕاستی وێنەکانو زانیارییە مەیدانییەکان دەریدەخەن کە هێرشەکان زیاتر سەقامگیریی شارەکەیان کردوەتە ئامانج نهك لایهنێكى نێودهوڵهتى یان هێزهكانى ئهمریكا، هۆتێل تایتانیک وەک ناوەندێکی مەدەنیو گەشتیاریی ناسراوەو تائێستا هیچ بەڵگەیەکی فەرمی لەسەر بونی بنکەی سەربازی تێیدانییە.
بۆچی سوپای پاسداران ڤیدیۆکان بڵاودەکاتەوە بەڵام بێدەنگە؟ چاودێران لهبارهى وهڵامى ئهو پرسیارهوه دهڵێن، ئامانجى هێرشهكانى ئێران لهلایهك بۆ ترساندنه، وهك نیشاندانی ئەوەی کە هیچ شوێنێکی هەرێم لەژێر چاودێرییو موشەکەکانی ئەواندا پارێزراو نییە، هاوكات دروستکردنی گومانه، بۆ ئەوەی لایەنی ئەمریکیو ناوخۆیی بخاتە ناو دڵەڕاوکێوە، لایهنێكى دیكهش هەڵاتنه لەبەرپرسیارێتی، لهو ڕوهشهوه چاودێران جهختدهكهنهوه، بەڕانەگەیاندنی فەرمی، تاران خۆی لەکاردانەوەی دیپلۆماسیو سزای نێودەوڵەتی دەپارێزێتو هێرشەکان دەخاتە ئەستۆی لایەنی نادیار یان گروپە چەکدارە هاوپەیمانەکانی.
بڵاوکردنەوەی دیمەنی هێرشەکان لەمیدیاکانی تارانەوە، گومانەکان دەگۆڕێت بۆ دڵنیایی کە کێ لەپشت تێکدانی ئاسایشی شارەکەیە، پرسیارە گەورەکە ئەوەیە، ئایا بێدەنگیی تاران تا کەی بەردەوامدەبێتو کاردانەوەی هەرێمو بەغدا لەئاست ئەم دەستێوەردانە ئاشکرایانە چی دەبێت؟.
لهنوێترین زانیاریشدا، گروپی سەرایا ئەولیا دەم-ى سەر بەبەرەی مقاوەمە ئاشكرایكردوه، ئەوان هێرشەکانی ئەمشەوی سلێمانیان ئەنجامداوە.
گروپی سەرایا ئەولیا دەم میلیشیایەکی چەکداری عێراقییە کە خۆی وەک بەشێک لەمقاوەمەی ئیسلامی لەعێراق دەناسێنێت، ئەم گروپە بەزۆریی لەڕێگەی ئەنجامدانی هێرشی موشەکیو درۆنییەوە ناوی دەرکردوە، بەتایبەتی هێرشەکانیان بۆ سەر هەرێمی کوردستانو بنکە سەربازییەکانی ئەمریکاو خۆیان بهلایهنگرێكى سهرسهختى تاران دهزانن.
