شارپرێس:
کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران له‌باره‌ى هێرشه موشه‌كیه‌كانى ئه‌مشه‌وى سه‌ر باره‌گاكانیان له‌نزیك سلێمانى هاته‌ده‌نگ‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "پێشمه‌رگه‌یه‌كمان شه‌هیدو یه‌كێكى دیكه‌مان برینداره"، ده‌شڵێت، "دڵنیاین ئەمە دوایین پەلەقاژەکانی کۆماری ئیسلامییە".
له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكدا، کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران ڕایگه‌یاندوه، "بۆ چەنده‌هه‌مینجار لەڕۆژانی ڕابردودا یەکێک لەکەمپەکانمان لەزڕگوێزەڵە کرایەوە ئامانجی چەند موشەک‌و لەئاکامدا، بەداخەوە پێشمەرگەیه‌كمان بەناوی ئیسماعیل ڕەحیمی ناسراو بەئاکۆ خەڵکی شاری سەقز، شه‌هیدو هاوڕێیەکی دیکەمان بریندارە کە بەخۆشحاڵییەوە بارودۆخی تەندروستیی جێگرە".
ئه‌وه‌ش هاتوه، "دوای ئەوەش هێرشی دیکە بەردەوام بوە کە بەخۆشحاڵیه‌وه تائێستا زیانى زیاتری نەبوە، دڵنیاین ئەمە وەک دوایین پەلەقاژەکانی کۆماری ئیسلامییەو لەجیاتی پیشاندانی هێز، لەترس‌و لاوازییەوە سەرچاوە دەگرێت، ورەو ئیرادەی کۆمەڵەو کوردستان بەم هێرشە تیرۆریستیانە نزم‌و نەوی نابێت".