سوپای پاسداران پەیامێك بۆ ئەمریكا دەنێرێت

جیهان

6 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 4972 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سوپای پاسدارانی ئێران پەیامێكی بۆ ئەمریكا ناردو دەڵێت،" چاوەڕێی هێزەکانی ئەمریکا دەکەن کە بڕیارە یاوەریی کەشتییەکان بکەن لەگەرووی هورمز.

 
عەلی محەممەد نائینی، وتەبێژی سوپای پاسداران وتی،"ئێمە چاوەڕێی ئامادەبونی ئەوانین".
 
بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵیی (فارس)، نائینی هۆشداریی داوەتە واشنتن و وتویەتی،"پێشنیاز دەکەین ئەمریکییەکان پێش ئەوەی هەر بڕیارێک بدەن، سوتانی کەشتیی نەوتهەڵگری (بریدجتۆن) لە ساڵی 1987 و ئەو کەشتییە نەوتهەڵگرانەی دیکەیان بیربێتەوە کە لەم دواییانەدا کرانە ئامانج".

بەپەلە