توركیا بڕیار لەكشانەوەی هێزەكانی لەڕۆژئاوای كوردستان دەدات

کوردستان

6 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1802 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وەزارەتی بەرگریی تورکیا ڕایگەیاند، سەربازەکانیان لەسەر ئەرکی خۆیان  لەڕۆژئاوای كوردستان بەردەوامن و دەڵێت، لەچەند ڕۆژی ڕابردودا دەنگۆی کشانەوەی سوپای تورکیا لەسەرێکانی و گرێسپیی ڕۆژئاوای کوردستان بڵاوکرایەوە.

  
ئاژانسی هەواڵیی دەوڵەتی تورکیا بەپشتبەستن بەسەرچاوەیەک لەوەزارەتی بەرگریی تورکیا بڵاویکردەوە کە ئەو دەنگۆیانە هیچ بنەمایەکیان نییەو تورکیا بەنیازی هەنگاوێکی لەم جۆرە نییە.
 
ئاژانسەکە بڵاویکردوەتەوە، "لەهەندێک دەزگاو دامەزراوەدا، بێ ئەوەی هیچ لێدوانێک درابێت، هەواڵ لەبارەی کشانەوەی سەربازانی تورکیا لەناوچەی ئۆپەراسیۆنی کانی ئاشتی بڵاوکراوەتەوە. هێزە چەکدارەکانی تورکیا لەناوچەی کانیی ئاشتی لەسەر ئەرکی خۆیان بەردەوامن. لەم بابەتەدا هیچ گۆڕانکارییەک ڕوی نەداوە."

ئەمە لەکاتێکدایە تورکیا ئەو ناوچانە بەناوچەی "ئۆپەراسیۆنی کانیی ئاشتی" ناو دەبات.
 
تورکیا پێشتر، سێ جار لەڕێی ئۆپەراسیۆنەوەو بەبیانوی پاراستنی ئاسایشی سنورەکانی چوەتە ناو خاکی ڕۆژئاوای کوردستان و سوریا. 
خستە ژێر کۆنترۆڵی خۆیەوە. 

بەپەلە