قەتەر دیبلۆماتکارانی ئێران لەوڵاتەکەی دەردەکات

جیهان

4 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 304 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەپێی ڕاپۆرتێکی ئاژانسی "ئێران ئینتەرناشناڵ" کە لە سەرچاوەیەکی نزیک لە نێردە دیپلۆماسییەکانی ئێرانەوە گواستراوەتەوە، قەتەر فەرمانی بە ئەندامانی باڵیۆزخانەی ئێران لە دەوحە کردووە کە لە ماوەی یەک هەفتەدا وڵاتەکە جێبهێڵن. 

 
ئەم هەنگاوە نیشانەی تێکچوونی پەیوەندییەکانی نێوان دەوحە و تارانە لە کاتێکدا گرژییە سەربازییەکان لە ناوچەی کەنداو زیادیان کردووە. 

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە کە چەند کەسێکی سەر بە باڵیۆزخانەکە ویستوویانە بە شێوەی کاتی لە ئوتێلەکانی قەتەر بمێننەوە، بەڵام ئوتێلەکان بە فەرمانی حکومەت ڕەتیان کردووەتەوە پێشوازییان لێ بکەن.

 ئەم بڕیارە دوای ئەوە دێت کە دوو ڕۆژ لەمەوبەر ئەمیری قەتەر داوای لە ئێران کرد دەستبەجێ هێرشەکانی بۆ سەر خاکەکەی ڕابگرێت، بەتایبەت دوای ئەو هێرشەی کرایە سەر کێڵگەی گازی "ڕەس لافان" کە یەکێکە لە گەورەترین ناوەندەکانی بەرهەمهێنانی وزە لە جیهاندا.


بەپەلە