شارپرێس:
سەرۆکی فەرەنسا پەیامێكی بەزمانی كوردی بڵاوكردەوەو ڕایگەیاند، لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەتەلەفۆن قسەیانکردوەو پاڵپشتیی پاریسی بۆ سەقامگیری عێراق و هەرێمی کوردستان پیشانداوە.
ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا بەزمانی کوردی لەئێکس پەیامێكی بڵاویکردەوەو نوسیویەتی، "پەیوەندییەکی تەلەفۆنیم لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق نێچیرڤان بارزانی ئەنجامدا."
دەشڵێت، "پابەندی فەرەنسام بۆ سەقامگیری و ئاسایشی عیراق، لەچوارچێوەکەشیدا هەرێمی کوردستان، دوپات کردەوەو دەشبڵێت،"هاوسۆزی خۆم بەرامبەر هێرشەکانی چەند ڕۆژی ڕابردوو دەربڕی."
سەرۆکی فەرەنسا لەنوسینەکەیدا ئاماژەی بەوەش کرد، "هاوڕابوین لەبەردەوامیدان بە هەوڵەکانمان بۆ رێگریکردن لە پەرەسەندنی ململانێی ناوچەکە. بۆ ئەم مەبەستەش، سوپاسی بەرێزیانم کرد بۆ پابەندیان بەو ئاراستەیە".
ماکرۆن جەختی لەوەش کردەوە، "فەرەنسا لە پشتیوانیکردن لەرێزگرتنی تەواوی سەروەری و ئاسایش و یەکپارچەیی عیراق، بە کوردستان-یشەوە، بەردەوام دەبێت."
رۆژی 28ی شوباتی 2026، ئەمریکا و ئیسرائیل هێرشیان کردە سەر ئێران و دواتریش ئەو بە موشەک و درۆن وەڵامیدانەوەو لەو كاتەشەوە تائێستا چەندین درۆن و موشەك ئاڕاستەی هەرێمی كوردستان كراون.