ترەمپ: جەنگی ئێران لەکۆتایی نزیکبۆتەوە

جیهان

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 334 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند کە شەڕی ئێران بەرەو کۆتایی دەچێت و جەختی کردەوە کە گۆڕانکارییە مەیدانییەکان زۆر خێراتر لەوەی ئیدارەکەی چاوەڕێی دەکرد بەڕێوەدەچن.

سەرۆکی ئەمریکا لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی سی بی ئێس ئاماژەی بەوە کرد کە پێیوایە شەڕەکە بە کردەیی کۆتایی هاتووە، چونکە ئێران ئێستا بێ کەشتیگەلی دەریایی و هێزی ئاسمانی و سیستەمی پەیوەندییە، هەروەها وتیشی کە ئەمریکا زۆر پێش ئەو خشتە کاتییە کەوتووە کە پێشتر بە 4 بۆ 5 هەفتە مەزەندە کرابوو.

سەبارەت بە موجتەبا خامنەیی، ڕێبەری نوێی ئێران، ترەمپ ئاشکرای کرد کە بیر لە کەسێک دەکاتەوە بۆ شوێنگرتنەوەی، بەڵام وردەکاری زیاتری نەدا.

لەلایەکی ترەوە، دەربارەی ئەگەری دەستبەسەرداگرتنی نەوتی ئێران، ترەمپ وتی هێشتا زووە بۆ ئەو قسەیە بەڵام بژاردەکەی بەدوور نەزانی، ئەمەش لە چوارچێوەی ئەو شەڕەی واشنتۆن دەڵێت ئامانج لێی ڕێگریکردنە لە چەکی ئەتۆمی و پاراستنی هاوپەیمانەکانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

ترەمپ لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ئێن بی سی باسی لەوە کرد کە خەڵک باسی دەستبەسەرداگرتنی نەوتیان کردووە و ئاماژەی بە ئەزموونی فەنزوێلا کرد، کە مانگی ڕابردوو لە وتاری ساڵانەیدا ڕایگەیاندبوو ئەمریکا زیاتر لە 80 ملیۆن بەرمیل نەوتی لەو وڵاتە دەستکەوتووە.

ئاکۆ عەبدوڵڵا ئاڵی