بارزانی پەیامێكی بەپەلە بڵاودەكاتەوە

کوردستان

23 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 6643 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بارەگانی بارزانی، پەیامێكی مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستانی بڵاوكردەوەو داواى لەحکومەتی عێراقی فیدڕاڵ و حکومەتی هەرێمی کوردستان كرد پێکەوە کۆببنەوە بۆ ئەوەی چارەسەری کێشەو گرفتەکان بکەن و بگەنە ڕێکەوتن.


مەسعود بارزانی لەپەیامەكەیدا دەشڵێت،"لەو کاتەیدا کە شەڕ و ئاڵۆزییەکی زۆر لەناوچەکەماندا هەیە، عێراق لەژێر هەڕەشەی قەیرانی جۆراوجۆر دایەو جیاوازی لەبۆچونی سیاسیی لایەنەکانیش پەرەی سەندوە.".

داواش لەحکومەتی عێراقی فیدڕاڵ و حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەم پێکەوە کۆببنەوە بۆ ئەوەی چارەسەری کێشەو گرفتەکان بکەن و بگەنە ڕێکەوتن و ڕێگەش لەو خەڵکە هەڵپەرستە بگیرێت کە بەنیازن قەیران و کێشەکان قوڵتر بکەنەوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، كەگرفتی ئێستای نێوان هەرێم و بەغدا، هەناردەكردنی نەوتی كەركوكە بەبۆری نەوتی هەرێمی كوردستاندا، كەئەمڕۆ حكومەتی هەرێم ڕەتیكردەوەو ڕازی نەبوو نەوتەكە بەبۆری كوردستاندا هەناردەی بازاڕەكانی جیهان بكرێت.