عێراقچی: ئەمریکا لێمان دەپاڕێتەوە بۆ ئەوەی گەروی هورمز بکەینەوە

جیهان

6 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 205 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

وەزیری دەرەوەی ئێران رایدەگەیەنێت، ئەمریکا دەستی بەشەڕ کرد بۆ ئەوەی ئێران بەبێ مەرج خۆیان بەدەستەوە بدەن، بەڵام ئێستا بە لەبەرپرسانی ئێران دەپارێنەوە بۆ ئەوەی گەروی هورمز بکرێتەوە.


عەباس عیراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لەلێدوانێکدا ئاماژەی بەوەکرد،" لەئێستادا گەروی هورمز کراوەیە، تەنها بەڕوی دوژمنانمان داخراوە، ئەم شەڕەش دەبێت بە جۆرێک کۆتایی پێبێت کە رێگە بە دوژمنان نەدرێت دەستدرێژییەکانیان دوبارە بکەنەوە ".

ئەمەش لەکاتێکدایە، دوێنێ یەکشەممە، دۆناڵد ترەمپ داوای لە هاوپەیمانەکانی ئەمریکا کرد هاوکاریان بن لە کردنەوەی گەروی هورمز، کە نزیکەی 20%ی وزەی بەرهەمهێنراوی جیهانی پێدا تێپەڕدەبێت.