موجتەبا خامنەیی بڕیارێکی نوێی دەرکرد

جیهان

5 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 4386 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

رابەری نوێ ئێران بڕیاریدا ئەو بەرپرسانەی لەلایەن عەلی خامنەیی باوکییەوە دیاریکراون، لەپۆستەکانیان دەمێننەوە و پێویستیان بە فەرمانی نوێی دەستبەکاربون نییە.


موجتەبا خامنەیی، رابەری باڵای شۆڕشی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بەوەکرد،" دوابەدوای پرسیاری بەشێک لە بەڕێوەبەران و بەرپرسانی ئەو دامەزراوانەی کە ڕاستەوخۆ لەلایەن عەلی خامنەیی ڕێبەری پێشوەوە ڕاسپێردراون، لێرەوە ڕایدەگەیەنم کە هیچ کامیان لە ئێستادا پێویستیان بە نوێکردنەوەی فەرمانەکانیان نییە ".

ئەوەشیخستەروو، پێویستە ئەو بەرپرسانە لەسەر بنەمای ئەو ڕێکار و سیاسەتانەی کە لە ماوەی ژیانیدا وەریانگرتووە، بەردەوام بن لە کارکردن.