شارپرێس:
مەسرور بارزانی رایگەیاند، سەرەڕای ئەوەی کێڵگەکانی نەوت
و گاز و پاڵاوگەکان ڕوبەڕوی هێرش و پەلاماری هێزە لەیاسا دەرچوەکان بونەتەوە ، بەڵام
حکومەت هەموو هەوڵێکی داوە چارەسەری کێشەی کارەبا بکات.
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد،" پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سەردانی باڵاخانەی پارێزگەی
هەولێرمان کرد و لەگەڵ (ژوری ئۆپەراسیۆن بۆ بەڕێوەبردنی قەیران و کارەسات)ی سنوری
پارێزگەی هەولێر کۆبوینەوە ".
ئەوەشیخستەڕوو، بەرپرسانم ڕاسپارد کە ڕۆڵی بەرپرسانەی خۆیان
بگێڕن و نەهێڵن هیچ کێشە و گرفتێکی خزمەتگوزاری دروست ببێت.
مەسرور بارزانی وتیشی،" دوپاتمان کردەوە کە سەرەڕای
ئەوەی کێڵگەکانی نەوت و گاز و پاڵاوگەکان ڕوبەڕوی هێرش و پەلاماری هێزە لەیاسا دەرچووەکان
بوونەتەوە ، بەڵام حکومەت هەموو هەوڵێکی داوە چارەسەری کێشەی کارەبا بکات ".