پارتی بایکۆتی دانیشتنەکەی پەرلەمان دەکات‌و وەزیری سامانە سروشتییەکانیش ئامادە نابێت

عیراق

5 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 805 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بڕیارە کاتژمێر 9ی ئەمشەو پەرلەمانی عێراق بۆ تاوتوێکردنی هەناردەکردنی نەوتی عێراق لەڕیی بۆری نەوتی هەرێمەوە دانیشتنێکی تایبەت ئەنجامبدات،  بەڵام وتەبێژی فراکسیۆنی پارتی دەڵێت، ئەندامانی فراکسیۆنەکە و وەزیری سامانە سروشتییەکانیش ئامادەی دانیشتنەکە نابن، جێگری دوەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراقیش کە لەسەر پشکی پارتییە، باس لەوەدەکات کە بەبێ ئاگاداری ئەوان ئەو دانیشتنە دیاریکراوە.

دانەر عەبدولغەفار، وتەبێژى فراکسیۆنى پارتى لەپەرلەمانى عێراق ئاماژەی بەوەکرد،" وەکو فراکسیۆنى پارتى بەشداریی کۆبونەوەى ئەم ئێوارەیەى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق ناکەین ".

ئەوەشیخستەڕوو، وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێمیش بەشداری لە دانیشتنەکە ناکات .

هاوکات، فەرهاد ئەتروشی، جێگری دوەمی سەرۆکی پەرلەمان کە لەپشکی پارتییە، باسی لەوەکرد،" بەپێی یاسا و پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان دیاریکردنی هەر وادەیەک بۆ بەڕێوەچونی دانیشتنی پەرلەمان دەبێت بو رەزامەندی سەرۆک و هەردوو جێگرەکەی بێت، سەرباری ئەوەی پابەندنەبون بەوەش پێشلکاری یاسا و پەیڕەوی ناوخۆیە، بەڵام چەند جارێک ئەو بابەتە دوبارە بوەتەوە ".

بەپەلە