شارپرێس:
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى سه‌ركردایه‌تیه‌كى كۆمه‌ڵه ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران ئاشكرایكردوه، یه‌كێك له‌باره‌گاكانیان بەحەوت درۆن هێرشیكراوه‌ته‌سه‌ر، ده‌شڵێت، "هیچ زیانێكمان نه‌بوه.
ئەندامێکی سەرکردایەتی کۆمەڵە ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران بە شارپرێسی ڕاگەیاند "یەکێک لەبارەگاکانی حزبەکەمان لە سورداش لەلایەن چەند درۆنێکی نەناسراوەوە کرایه ئامانج‌و بۆردومانکراوە".
به‌وته‌ى سەرچاوەکە، "هێرشەکە لەڕێگەی حەوت درۆنەوە ئەنجامدراوە، بەڵام خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانی لەڕیزەکانی پێشمەرگەو ئەندامانی حزبدا نییه".
ئەو هێرشە لەکاتێکدایە کە ناوچەکە بەبارودۆخێکی ئەمنی هەستیاردا تێدەپەڕێت‌و چەندینجار بارەگای حزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەناو خاکی هەرێم دەکرێنە ئامانجی هێرشە موشەکی‌و درۆنییەکان.