شارپرێس:
بهگوێرهى میدیای ئێران، حوسێن دەهقان بهفهرمیى بەشوێنگرەوەی عهلى لاریجانی دەستنیشانکراوه.
ئاژانسی دیدبان ئێران ئەمڕۆ پێنجشەممە بڵاویكردهوه، حوسێن دەهقان وەزیری پێشوی بەرگریی، وەک ئەمینداری نوێی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران دەستنیشانکراوە.
ئەو بڕیارە دوای چەند ڕۆژێک لەکوژرانی عەلی لاریجانی لەهێرشێکی ئاسمانیی ئیسرائیل بۆسەر بارەگایەکی نهێنی لەنزیک تاران دێت، کە وەک زنجیرەیەک تیرۆرکردنی سەرکردە باڵاکان هەژماردەکرێت.
سوپای ئیسرائیل لاریجانی وەک "سەرکردەی ڕاستەقینە"ی ڕژێمەکە دوای مەرگی عەلی خامنەیی وەسفکردبوو.
پسپۆڕان پێیانوایە، وەرگرتنی ئەم پۆستە هەستیارە لەلایەن دەهقان لەناوەڕاستی ئەم جەنگەدا، ئاماژەیە بۆ چڕبونەوەی زیاتری ڕەهەندی سەربازییو ئەمنی لەناوەندە باڵاکانی بڕیاردانی تارانو گۆڕانکاریی لەستراتیژی بەرگریی وڵاتەکەدا.