لەبارەی غازی ماڵانەوە دڵنیایی دەدرێت

کوردستان

7 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 6345 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

قائیمقامی هەڵەبجە دڵنیایی بە دانیشتوانی پارێزگاکە دەدات لەوەی غازی پێویست لەبەردەستدایە و دەڵێت،" بە دەستی خۆتان قەیران دروست مەکەن ".

 سمکۆ سالار، قایمقامی هەڵەبجە لەلێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەکرد، لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە و خورماڵ، چوار کارگەی دابینکردنی غاز هەیە و تەنیا دوو کارگەی سنورەکە، کە لە کۆرمۆرەوە غازیان بۆ دێت، غاز دابین ناکەن، دوو کارگەکەی دیکە لە کەرکوکەوە غازیان بۆ دابیندەکرێت و لەئێستادا بەردەوامن لە بەرهەمهێنان و غازی پێویستیان لەبەردەستدایە.

ئەوەشیخستەڕوو،" ئەو دوو کارگەیەی لە کەرکوکەوە غازیان بۆ دابیندەکرێت، ڕۆژانە توانای دابینکردنی هەزار بتڵ غازیان هەیە بۆ سنوری پارێزگاکە و هەر بە نرخی پاڵپشتیکراویش دەفرۆشرێت بە هاونیشتمانییان ".