بەریتانیا بەداواکەی ئەمریکا رازی دەبێت‌و دێتە ناو جەنگەکەوە

جیهان

20/03/2026‌ 2024 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
حکومەتی بەریتانیا رەزامەندی دا بە ئەمریکا بۆ ئەوەی بنکە سەربازییەکانی بۆ هێرشکردنەسەر ئێران بەکاربهێنێت.

ئاژانسی هەواڵی "رۆیتەرز" بڵاویکردەوە،" ئەمرۆ  حکومەتی بەریتانیا کۆبونەوە بۆ تاوتوێکردنی پرسی جەنگی ئێران و داخستنی گەروی هورمز لەلایەن سوپای پاسدارانەوە ".

ئەوەشخراوەتەڕوو،" حکومەتی بەریتانیا رێگەی دا بە ئەمریکا بۆ ئەوەی بنکە سەربازییەکانیان بۆ هێرشکردنەسەر ئەو شوێنانەی ئێران بەکاربهێنێت، کە کەشتییەکانی گەروی هورمزی لێدەکرێتە ئامانج ".

ئەمەش لەکاتێکدایە، هەفتەی رابردوو کییەر ستارمەر، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا ئاماژەی بەوەکرد،" بەریتانیا ناچێتە ناو جەنگی ئێران و داوایەکی ئەمریکامان بۆ بەکارهێنانی بنکە سەربازییەکانی بەریتانیا رەتکردوەتەوە ".