ئیسرائیل بەرپرسێکی دیکەی ئێرانی کوشت

جیهان

1 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 888 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:
میدیاکانی ئێران کوژرانی بەرپرسێکی دیکەی ئەو وڵاتەیان لەزنجیره هێرشەکانی ئیسرائیلدا بۆ کردنەئامانجی بەرپرسانی باڵا ڕاگەیاند.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی میدیاکانی ئێران،  ژەنەڕاڵ ئیسماعیل ئەحمەدی بەرپرسی بەشی هەواڵگریی هێزەکانی بەسیج کوژراوە.

هاوکات هەر ئەمڕۆ تەلەڤزیۆنی ئێران کوژرانی عەلی محەمەد نائینی وتەبێژی سوپای پاسدارانی ڕاگەیاند.

لەلایەکی دیکە لەبەیانی ئەمڕۆوە بۆردوومانی سەختی تاران و کەرەج و پارێزگاکانی باشووری ئێران دەکرێت.