نهێنییە ئەتۆمییەکان لەمەترسیدان.. تاران هێرشێکی توند دەکاتەسەر ڕافایێل گرۆسی

جیهان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1734 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

لەپەرەسەندنێکی نوێ‌و مەترسیداردا، نێردەی ئێران لەنەتەوەیەکگرتوەکان زمانێکی توند بەرامبەر ڕافایێل گرۆسی بەڕێوەبەری ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم بەکاردەهێنێت‌و لێدوانەکانی بەهەژێنەرو بێباکانە وەسفدەکات.


تاران بەفەرمی گرۆسی تۆمەتبار دەکات بەوەی پەردەی لەسەر نهێنییە هەستیارەکان لاداوەو بەوەش گەورەترین یاسای نێودەوڵەتی پاراستنی زانیارییەکانی پێشێلکردوە.

ئێران هۆشداریدەدات، "ئەم ڕەفتارانە تەنها لێدوان نین، بەڵکو بەرپرسیارێتی یاسایی دەخەنە سەرشانی ئاژانسەکەو متمانەی نێوان هەردولا دەخەنە لێواری مەرگه‌وه‌".

ئەم توڕەییەی ئێران دوای ئەوەهات، گرۆسی لەچاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا باسی لەوەکردبوو، بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران لەهێرشە سەربازییەکاندا زیانی گەورەی بەرکەوتوە، هەرچەندە پێیوابوو، خەونە ئەتۆمییەکان بەتەنها بەهێزی سەربازیی لەناوناچن.

ئێران ئەو قسانە وەک دەستێوەردانێکی سیاسیی‌و سەربازیی دەبینێت‌و داوادەکات ئاژانسەکە بگەڕێتەوەسەر ڕێڕەوە تەکنیکییە پیشەییەکەی خۆی پێشئەوەی پەیوەندییەکان بگەنە خاڵی بێ گەڕانەوە.