شارپرێس:
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر هێرشى درۆنى‌و موشه‌كیى له‌سنورى پارێزگاى سلێمانى، كرایه‌سه‌ر كۆمه‌ڵه‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستان‌و به‌وته‌ى سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگاداریش، چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌كیش برینداربون.
سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار به‌شارپرێسى ڕاگه‌یاند، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر ئه‌مشه‌و به‌درۆن‌و موشه‌ك هێرشكراوه‌ته‌سه‌ر زڕگوێزو زڕگوێزه‌ڵه‌و به‌هۆیه‌وه، 3 پێشمه‌رگه‌یى كۆمه‌ڵه‌ى شۆڕشگێڕ بریندارن.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، سه‌ره‌تاى هێرشه‌كان كه ده‌ستیانپێكردوه، شوێنى نیشته‌جێبونى هاوڵاتیانى مه‌ده‌نى كردوه‌ته ئامانج.
سه‌رچاوه‌كه جه‌ختیكرده‌وه، تائێستا ورده‌كاریى زیاتر له‌باره‌ى هێرشه‌كانه‌وه نازانرێت، چونكه مه‌ترسى دوباره‌بونه‌وه‌ى په‌لاماره‌كان هه‌یه.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سه‌رچاوه‌یه‌ك به‌شارپرێسى وتبوو، "به‌چوار درۆن هێرشكراوه‌ته‌سه‌ر زرگوێز، هێرشه‌كانیش بۆسه‌ر کۆمەڵە (ڕێكخراوی كوردستانی حزبی كۆمۆنیستی ئێران) بوه".