شارپرێس:
ڕاگەیەندراوێکی نوێی سوپای پاسدارانی ئێران باس لەبەکارهێنانی نەوەیەکی نوێی موشەکی خاڵبڕ دەکات لەهێرشێکی فرەڕەهەنددا بۆ سەر بنکە ئەمریکییەکانی کەنداوو ناوەندە ئابورییەکانی ئیسرائیل، ئەمەش ئاڵۆزییەکانی ناوچەکەی گەیاندە قۆناغێکی نوێ، پاسداران بە65مین شەپۆلی ئۆپەراسیۆنی (بەڵێنی ڕاستگۆیى 4)، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی هەژاندو بۆ یەکەمجار ترسناکترین چەکی خۆی تاقیکردەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، تاران پەردەی لەسەر نوێترینو پێشکەوتوترین سیستەمی موشەکیی خۆی لادا بەناوی (نەسروڵڵا) ئەم موشەکە کە وەشانێکی پەرەپێدراوو بکوژی موشەکی (قەدر)ە، بۆ یەکەمجار لەم هێرشەدا بەکارهاتو ئاسمانی ناوچەکەی کردە تاقیگەی هێزە وێرانکەرەکەی.
بارانە موشەکەکانی ئێران تەنها ئیسرائیلیان نەکردوهته ئامانج، بەڵکو پێگەی سەربازیی ئەمریکایان لەناوچەکەدا پێكاوه، بۆ نمونه وهكو پاسداران باسیكردوه، بنکە ستراتیژییەکانی:
بنکەی (ئەلحەرج) لەسعودیە: شوێنی جێگیربونی فڕۆکە جەنگییەکانی F-16و F-35و ئاواکس.
بنکەی (شێخ عیسا) لەبەحرەین.
بنکەی (زەفرە) لەئیمارات.
پاسدارانى ئێران باس لهوهدهكات، هەموو ئهو بنكانه ئهمڕۆ کەوتونهته بەر زەبری وردی موشەکەکانی (قیام، زوڵفەقارو خەیبەر شكێن).
ههروهكو پاسداران باسیكردوه، لەقوڵایی خاکی داگیرکراودا، ئامانجەکان تەنها سەربازیی نەبون؛ دڵە ئابورییەکەی ئیسرائیلیش پێکراوه وهكو پاڵاوگەکانی نەوتی حەیفاو ئەشدۆد، ئهوانیش کەوتنە ژێر ڕەحمەتی موشەکە خاڵبڕەکانو دوکەڵی ئاگرەکەیان ئاسمانی ناوچەکەی تەنی.
لهبهشێكى دیكهى ئهو زانیاریانهى سوپاى پاسداران باسیكردوه، "ئەو هێرشە دهگمهنانهى كه وێنهیان نهبوه تائێستا، تەنها چەند کاتژمێرێک دوای ئەوەهات کە لەشەپۆلی 64دا، کەشتیگەلی پێنجەمی ئەمریکاو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بن گۆریۆن بەسەختی پێکران، بەجۆرێک کە هەموو جوڵەیەکی سەربازییو لۆجستی دوژمن پەکخرابوو، ئەمەش تەنها سەرەتایەو ئەم تۆڵە سەختە پێشکەشە بەڕۆحی شەهیدانی هێزی ئاسمانی".
