ئیسرائیل هۆشداری توند دەداتە ئەحمەد شەرع

جیهان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 772 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:
  وەزیری بەرگری ئیسرائیل ڕایگەیاند، ڕێگە نادەین ڕژێمی سوریا شەڕی ئێمە لە دژی ئێران و حیزبوڵا بقۆزێتەوە بۆ ئەوەی زیان بە دروزەکان بگەیەنێت و ئەگەر زیانی پێ بگەیەنێت هێرشی دەکەینە سەر.

یسرائیل کاتز ڕایگەیاند، من و سەرۆک وەزیران فەرمانمان بە سوپا کردووە کە لە کاردانەوەی بەئامانجکردنی دروزەکان ژێرخانی ڕژێمی سوریا لە سوەیدا بکەنە ئامانج.

دەشڵێت، بەردەوام دەبین لە ھەڵسوکەوتی یەکلاکەرەوە و فشار لەسەر ھەموو بەرەکان بۆ پاراستنی ھاوپەیمانەکانمان و دەستەبەرکردنی ئاسایشی ئیسرائیل.

کاتز ڕونیکردەوە، پەیامی ئێمە بۆ ڕژێمی سوریا ئەوەیە کە ئیسرائیل  ڕێگە نادات هیچ لایەنێک بە بیانووی شەڕ زیان بە دروزەکان بگەیەنێت.