شارپرێس:
دەزگای هەواڵگری نیشتمانی عێراق ڕایگەیاند، کاتژمێر ١٠:٠٠ی بەیانی ڕۆژی شەممە ٢١ی ئازاری ٢٠٢٦، دەوروبەری بارەگای دەزگای هەواڵگری نیشتمانی لە بەغدا کرایە ئامانج لە هێرشێکی تیرۆریستی کە لەلایەن گروپەکانی دەرەوەی یاسا ئەنجامدرا و لە ئەنجامدا ئەفسەرێک کوژرا.
دەزگاکە دەڵێت، ئەم هەوڵە ئامانجیەتی دەزگاکە لە ئەنجامدانی ئەرکە پیشەییەکانی خۆی ڕابگرێت، وێڕای دووپاتکردنەوەی پابەندبوونی خۆی بە جێبەجێکردنی ئەرکە نیشتمانییەکانی.
هەروەها جەخت لەوە دەکاتەوە کە ئەم کردەوە تیرۆریستییانە ئیرادەی دەزگاکە بۆ بەدواداچوونی تاوانباران بەهێزتر دەکات تا ئەو کاتەی دەستگیر دەکرێن و دەدرێنە دادگا.