ئیسرائیل پەیامە توندەكەی نارد.. قۆناغێكی نوێ دەستیپێدەكات

جیهان

6 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 4148 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وەزیری بەرگریی ئیسرائیل، پەیامێکی توندی ئاراستەی تاران کردو ڕایگەیاند، لەم هەفتەیەوە قۆناغێکی نوێ و توندتر لەهێرشە سەربازییەکانیان بۆ سەر کۆماری ئیسلامی ئێران دەستپێدەکات.


یسرائیل کاتز، وەزیری بەرگریی یسرائیل ئاشکرایکرد، سوپای وڵاتەکەی بەهەماهەنگی لەگەڵ هێزەکانی ئەمریکا، ئاستی هێرشەکانیان بۆ سەر رژێمی ئێران و ژێرخانە ستراتیژییەکانی ئەو وڵاتە بەرز دەکەنەوە. 

کاتز وتیشی، "ئێمە ئامادەین لەسەر بەردەوامبوون لەسەرکردایەتیکردنی هێرشەکان بۆ سەر ڕژێمی ئێران بە مەبەستی رووخاندنی سەرکردەکانی و پەکخستنی تواناکانی، تا ئەو کاتەی هەموو هەڕەشەکان لەسەر ئیسرائیل و بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا لادەبرێن."

یسرائیل کاتز ئاماژەی بەوەکرد، ئێستا سوپای پاسداران بە تەواوی کۆنترۆڵی ئێرانی کردووە و راستەوخۆ سەرپەرشتی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان و هەڵدانی مووشەک بۆ سەر ناوخۆی ئیسرائیل و وڵاتانی ناوچەکە دەکات. راشیگەیاند؛ستراتیژی نوێی ئەوان بریتی دەبێت لە لاوازکردنی پێگەی ئێران لە رێگەی بەکارهێنانی "بازنەکانی دەوروبەری و لێدانی توند لە ناو جەرگەی ئەو وڵاتە."