لەعەفرین ئاهەنگی نەورۆز پشێوی تێکەوت‌و پەلاماری چەند گەنجێکی کورد درا

کوردستان

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 510 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

دوای ئەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ ژمارەیەک هاوڵاتی کورد لەشاری عەفرینی رۆژئاوای کوردستان بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە ئاهەنگیان گێڕاو ئاڵای کوردستانیان هەڵکرد، لەلایەن ژمارەیەک هاوڵاتی عەرەبەوە هێرشیان کرایەسەر و سوکاتییان پێکرا، بەهۆیەوە ئاسایشی عەفرین قەدەغەی هاتوچۆی لە شارەکە راگەیاند.

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی عەفرین لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد،" قەدەغەی هاتوچۆ لە کاتژمێر 08:00ی ئێوارەوە دەستپێدەکات و تاوەکو کاژێر 02:00ی بەرەبەیان بەردەوام دەبێت و ئەم هەنگاوە لەپێناو پاراستنی یەکڕیزیی نیشتمانی و تەبایی نێوان پێکهاتەکانی سوریا نراوە ".

ئەوەشیخستەڕوو،  رێکاری یاسایی بەرامبەر هەر کەسێک دەگرێتەبەر کە سەرپێچیی بڕیارەکە بکات، ئەوەش بە مەبەستی چەسپاندنی یاسا و پاراستنی ئاشتیی کۆمەڵایەتی.

هاوکات، ئاسایشی عەفرین داوای لە دانیشتوانی شارەکە کردوە رێز لە سیمبولە نیشتمانییەکان بگرن و بەهاکانی برایەتی و پێکەوەژیان بپارێزن.