ئەمریكا بەرامبەر ئێران نەرمی نواند؟.. سزایەكی هەڵگرت

جیهان

4 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1590 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا ڕێگەیدا بەفرۆشتن و گواستنەوەی نەوتی ئێران و بەرهەمەکانی کە لە پێش 20ی ئازارەوە لەناو کەشتییە نەوتهەڵگرەکاندا کۆگاکراون، ئەمەش تاوەکو 19ی نیسان بەردەوام دەبێت.

 
ئەم هەنگاوە بە ئامانجی ڕێگریکردن لە بەرزبوونەوەی نرخەکانی وزە دێت لە ژێر سایەی لێکەوتەکانی جەنگ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و پەرەسەندنی گرژییەکان لە گەرووی هورمز. 

ئەم بڕیارە لە چوارچێوەی سووککردنێکی کاتیی سزاکاندایە و بە واتای هەڵگرتنی تەواوەتیکۆتوبەندەکانی سەر کەرتی وزەی ئێران نایەت،بەڵکو تەنها سنووردارە بە ڕێگەدان بەساغکردنەوەی ئەو کۆگایانەی پێشتر لەناو کەشتییەکاندا هەبوون، بێ ئەوەی بەرهەمهێنان زیادبکرێت یان ئێران بە تەواوی بگەڕێنرێتەوە ناو بازاڕی جیهانی. 

چاودێران دەڵێن ئەم ڕێکارە ڕەنگدانەوەی سیاسەتێکی دووفاقیی ئەمریکایە، چونکەواشنتۆن لە لایەک دەیەوێت نرخەکان دابەزێنێت و ڕێگری لە قەیرانی وزە بکات، بەتایبەت لەگەڵ پچڕانی دابینکردن و داخستنی گەرووی هورمز و بەئامانجگرتنی دامەزراوەکانی وزە لە ناوچەکەدا، لەلایەکی دیکەشەوە بڕێکی دیاریکراو دەخاتەبازاڕەوە بێ ئەوەی سازشێکی ستراتیژیی بۆتاران بکات. 

بەپێی ڕاپۆرتێکی "ئەکسیۆس"، ئەم هەنگاوەڕەنگە نزیکەی 14 ملیار دۆلار داهات بۆ ئێراندابین بکات کە وەک سازشێکی دارایی گەورە وەسفکراوە.
لە بەرامبەردا، سکۆت بێسێنت وەزیریگەنجینەی ئەمریکا داکۆکی لە بڕیارەکە کرد و ڕایگەیاند کە خستنەڕووی ئەم کۆگایانە 140 ملیۆن بەرمیل نەوت بۆ بازاڕەکان دابین دەکات و واشنتۆن ئەم بەرمیلانە دژی تاران بەکاردەهێنێت.

بەڵام چاودێران پێیان وایە سوودی دارایی ئێران سنووردارە، چونکە بەشێکی زۆری ئەم نەوتەپێشتر لەلایەن چینەوە بە نرخی هەرزان کڕدراوە و تەنها کۆگاکراوە، بۆیە سوودمەندی یەکەم چینە نەکئێران. 

هەروەها بەهۆی سزای بانکییەوە گەڕانەوەی داهاتەکان بۆ تاران کارێکی ئاسان نابێت، هەر بۆیە ئەمە تەنهاهەناسەیەکی کاتییە بۆ ئێران و گۆڕانکارییەکیبنەڕەتی لە سیستەمی سزاکاندا نییە.

ئەمە لەكاتێكدایە، وەزیری دەرەوەی رووسیا، هۆشداریی دەدات لەوەی کە هەڵمەتە سەربازییەکانی ئەمریکاو ئیسرائیل لەئێران، لێکەوتەی قورسیان دەبێت و جەخت دەکاتەوە کە واشنتن دەیەوێت لەرێگەی ئەم گرژییانەوە هەژمونی خۆی بەسەر بازاڕی وزەی جیهاندا بسەپێنێت.