ناتانیاهۆ زەنگی مەترسی بۆ ئەمشەو لێدا

جیهان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1110 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ئاشكرایكرد، كەشەوێکی زۆر سەخت و دژواری جەنگ بەڕێدەکەم.


بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، شەوێکی سەخت بەڕێ دەکەین، بەڵام لەتەواوی بەرەکان درێژە بەجەنگ دەدەین.
دەشڵێت، ئیسرائیل تواناكانی وەك خۆی بەردەوامەو پاشەكشە ناكەین.

هەروەها سەرۆکی شارەوانی عەراد، ئەو شارەی كەئێران ئەمشەو بەچڕی هێرشی كردەسەر، ڕایگەیاندوە، لەو گەڕەکەی کەوتوەتە بەر هێرشی موشەکی، هەرچی زوە پێویستە نزیکەی 150 خێزان بۆ شوێنێکی ئارام و پارێزراو بگوزرێنەوە.

بەگوێرەی سەرچاوەکانی هەواڵ، تیمەکانی فریاگوزاری ئیسرائیل بەهاوکاریی لایەنە پەیوەندیدار و خەڵکی ئاسایی بەردەوام لەگەڕان لەنێو داروپەردووی باڵەخانە روخاوەکان بە دوای دۆزینەوە ئەوانەی هێشتا زیندن و دەرهێنانەوەی تەرمی ئەوانەشی بەهۆی هێرشەکەوە کوژراون.

باس لەوەش دەكرێت زیاتر لە 50كەس گیانیان لەدەستداوەو 200 كەس بریندارن، لەگەڵ ئەوەی چەندینی دیكە لەناو بەردیو داری باڵەخانە ڕوخاوەكاندان.