سەرجەم کارمەندە بیانییەکانی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان عێراقیان جێهێشت

عیراق

8 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 398 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

لەچوارچێوەی رێکارە ئەمنییەکاندا، سەرجەم کارمەندە بیانییەکانی ژوری ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق، وڵاتەکەیان بەجێهیشت.


هەردوو ماڵپەڕی "بەغداد ئەلیەوم" و "سومەرییە نیوز"ی عێراقی لەزاری سەرچاوەیەکیانەوە بڵاویانکردەوە،  سەرجەم ئەو کارمەندە بیانییانە لەڕێی فڕۆکەیەکی تایبەت گوازرانەوە بۆ دەرەوەی عێراق، کە دوو رۆژ لەمەوبەر هێنرابوە عێراق ".

ئەوەشخراوەتەڕوو، ئەو جوڵەیە لەچوارچێوەی رێکارە ئەمنییەکانە، بەتایبەت دوای پەرەسەندی ئاڵۆزییەکانی ئێران لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل.