شارپرێس:
ڕاپۆرتێکی دزەپێکراوی مۆساد پەردە لەسەر پلانێکی مەترسیدار لادەبات کە چەند ڕۆژێک پێش دەستپێکردنی جەنگ، دراوەتە دەست دۆناڵد ترەمپ، پلانەکە تەنها هێرشی سەربازیی نەبوە، بەڵکو ئامانجی ڕوخانی ڕژێم لەناوەوە بوە لەڕێگەی تێکەڵکردنی تیرۆری بایۆلۆژی، ڕاپەڕینی جەماوەرییو گەڕانەوەی هێزهكانى ڕۆژههڵاتى كوردستان.
بهگوێرهى سهرچاوهكان، ئیسرائیل پێشنیازیکردبوو بەبۆردومانی چڕ، ڕێگە بۆ هێزەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان خۆشبکات تا شارەکان ئازادبکەن، لهوبارهیهوه داڤید بارنێیا سەرۆکی مۆساد بهتایبهت لەگەڵ دەزگا هەواڵگرییەکانی ئەمریکا کۆبوەتەوە بۆ وەرگرتنی گڵۆپی سەوز.
لهوبارهیهوه سەرۆکی ئەمریکا لەترسی کوژرانی کوردان لەناو خاکی ئێراندا، بەشێکی پلانی هێرشە زەمینییەکەی ڕەتکردوەتەوەو وتویەتی، "نامەوێت کوردەکان بڕۆنە ناو ئێرانو بکوژرێن".
ههر سهبارهت بهو ڕاپۆرته، هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا بەتوندی هۆشداریداوەتە مارکۆ ڕوبیۆ کە هەر پشتگیرییەکی چەکداریی کورد، هێڵی سورە بۆ تورکیا، تەنانەت لەناو ئیسرائیلیشدا، دەزگای (ئامان)و یۆسی کۆهێن گومانیان هەبوە کە خەڵکی ئێران لەبەر ترس لە"ڕەشاشەکانی سوپا" بێنە سەر شەقام، بۆیە هاندانی خەڵکیان بە"کات کوشتن" زانیوە.
ئەم ڕاپۆرتە دەریدەخات کە هەرچەندە ئیسرائیل بۆ لێدانی ئێران تەواو ئامادەبوە، بەڵام هاوسەنگییە سیاسییەکانو ترسی ئەمریکا لەتێوەگلانی زیاتر، وایکردوە پلانەکە تەنها لەچوارچێوەی تیرۆری سەرکردەکانو گەمارۆی ئابوریدا بمێنێتەوە.
