دوای هەڕەشەکانی ترەمپ.. 40 وڵاتی جیهان لەبارەی کردنەوەی گەروی هورمز گفتوگۆیانکرد

جیهان

5 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1844 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ هەڕەشەی کشانەوەی لەهاوپەیمانی ناتۆ کردو  رەخنەی توندیشی لە وڵاتانی هاوپەیمانی ئەمریکا گرت و بەبێ بێهەڵوێست بەرامبەر ئێران تۆمەتباری کردن، 40 وڵاتی جیهان لەبارەی کردنەوەی گەروی هورمز گفتوگۆیانکرد.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزیرانی دەرەوەی هەریەک لە بەریتانیا، فەرەنسا، کەنەدا، ئیمارات و هیندستان بەشێوەی ئۆنڵاین کۆبونەوەو گرتنەبەری رێکاری پێویستیان بۆ کردنەوەی گەروی هورمز تاوتوێکرد، کە لەکاردانەوەی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل، ئێران گەروەکەی داخستوە.

ئیڤیت کۆپەر، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا ئاماژەی بەوەکرد،" سەرکێشییەکانی ئێران لەداخستنی گەروی هورمزدا زیان بە ئاسایشی ئابوری جیهانی دەگەیەنێت ".

ئەوەشیخستەڕوو، ئێران رێڕەوێکی ئاوی نێودەوڵەتی قۆرەخ دەکات و ئابوری جیهانی دەکاتە بارمتە.

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، لەو کۆبونەوەیەدا نوێنەری 40 وڵاتی جیهان بەشێوەی ئۆنڵاین بەشداربون گرتنەبەری هەنگاوی پێویستیان تاوتوێکرد، بۆ کردنەوەی گەروی هورمز.